کەشناسی: پلەی گەرما لە هەرێمی کوردستان بەرز دەبێتەوە

بەشی پێشبینییەکانی کەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، بەپێی پێشبینییەکان پلەی گەرما لە هەرێمی کوردستان زیاتر بەرز دەبێتەوە.

کەشناسی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ دوو شەممە 3/7/2023، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەى گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی سێشەممە، کەشناسی پێشبینی کردووە، ئاسمان ساماڵ دەبێت  بەگشتی، پلەی گەرما بەرزدەبێتەوەبە (2-4) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى  ئەمڕۆ .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 44پلەى سیلیزى

سلێمانی: 40 پلەى سیلیزى

دهۆک: 41 پلەى سیلیزى

کەرکووک:  45 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 44 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 30 پلەى سیلیزى

زاخۆ:  42 پلەى سیلیزى

سۆران:  40 پلەى سیلیزى

گەرمیان:  46 پلەى سیلیزى

ھەواڵی زیاتر