سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ماڵئاوايى له‌ كونسولى فه‌ره‌نسا ده‌كات

ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 2023/7/2 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ ئۆليڤيێ ديكۆتينى، كونسولى گشتيى فه‌ره‌نسا له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد كە بۆ ماڵئاوايى و به‌بۆنه‌ى كۆتاييهاتنى ئه‌ركييه‌وه، سەردانی سەرۆكی هەرێمی كردبوو.

له‌ ديدارێكدا نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ ئه‌رك و هه‌وڵه‌كانى ديكۆتينى بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و فه‌ره‌نسا دووپات كرده‌وه‌ و هيواى سه‌ركه‌وتنى له‌ پۆست و ئه‌ركى تازه‌يدا بۆ خواست.

لاى خۆيەوه‌ كونسولى گشتيى فه‌ره‌نسا سوپاس و پێزانينى پێشكه‌ش به‌ نێچيرڤان بارزانى و لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ هاوكارى و پشتگيرييان له‌ ئه‌ركەكانى و هيواى خواست به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌گه‌ڵ جێگره‌وه‌كه‌ى به‌رده‌وام بن، هه‌روه‌ها به‌ پێزانينه‌وه‌ باسى له‌ ڕۆڵى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كرد له‌ به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و فه‌ره‌نسا.

بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.

ھەواڵی زیاتر