سبەی پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەشی پێشبینیەکانی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە ناوچەکانى باشوورى هەرێم ئەگەرى بوونى تۆزێکى کەم هەیە، پلەى گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
ڕاشیگەیاند، سبەی دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت بەگشتى، پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 40پلەى سیلیزى
سلێمانی: 38 پلەى سیلیزى
دهۆک: 39 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 43 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 40 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 27 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 40 پلەى سیلیزى
سۆران : 40 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 45 پلەى سیلیزى