وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، دوای ونبوونی لەكاتی جێبەجێكردنی ئەرك و واجباتی حەج، ھەروەھا گەڕانی تیمە كارگێڕیەكانی پڕۆسەی حەجی كوردستان و ئەو كۆمپانیایەی كە یاوەری سەفەری كردووە، حاجی عەیش شێخ عەبدوڵا لەدایكبووی ساڵی (١٩٥٩) خەڵكی دەڤەری پیران سەر بەپارێزگای ھەولێر بەمردوویی لەنەخۆشخانە دۆزرایەوە.
وەزارەتی ئەوقاف ئاماژەی بەوەكردووە، لەئێستادا تیمەكانی حەجی كوردستان، سەرقاڵی تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكانن دواتر ناشتنی تەرمی كۆچكردوو لە گۆڕستانی ( شرائع) لەشاری مەككەی پیرۆز.