له سێیه‌م رۆژی جه‌ژنی قورباندا، له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی هه‌ولێر، چه‌ند هاوڕێیه‌ك به مه‌به‌ستی چوونیان بۆ گه‌شت و سه‌یران كۆ ده‌بنه‌وه و دواتر به‌هۆی ناكۆكیان له‌سه‌ر نه‌هێنانی ئۆتۆمبێل و جێنهبوونهوهیان له ئۆتۆمبێلێكدا ده‌بێته ناكۆكی و ده‌ماقاڵه‌یان و هه‌ر كه‌سێكیان ئه‌و تریان تۆمه‌تبار ده‌كات كه بۆچی ئۆتۆمبێلی خۆی نه‌هێناوه، دواتر یه‌كێكیان ته‌قه ده‌كات و دوو گولـله ده‌نێت به قاچی هاوڕێكه‌یه‌وه برینداری ده‌كات.
دوای رووداوه‌كه‌ش هێزه‌كانی پۆلیس ته‌قه‌كه‌ره‌كه ده‌ستگیر ده‌كه‌ن و ئێستا په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ئاماده‌كراوه و ره‌وانه‌ی دادگا ده‌كرێت.