شاندێكی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات

وابڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە شاندێكی حكومەتی هەرێم كە نوێنەری یەكێتی نیشتیمانیشی تیادا دەبێت سەردانی بەغدا دەكەن.

بەگوێرەی زانیارییەكان، وابڕیارە لەناوەڕاستی ئەم هەفتەیە شاندێكی حكومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی وەزیری دارایی سەردانی بەغدا بكەن و لەگەڵ وەزیرانی نەوت و دارایی حكومەتی عێراقی كۆببنەوە و باس لە چۆنییەتی مامەڵەی هەرێمی كوردستان بكەن لە بارەی دۆسیەی نەوت و ناردنی پشكی هەرێم و پابەند بوونی هەردوولا بە پرۆژە یاسای بودجەی گشتی و ئەو ڕێككەوتنەی لە نێوان هەردولا كراوە.

شایەنی باسە لەو شاندانەی كە پێشتر سەردانی بەغدایان كردووە، نوێنەری یەكێتی تیادا نەبووە. بەڵام لەسەردانەكەی هەفتەی داهاتوو (ئامانج ڕەحیم) سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران وەك نوێنەری یەكێتی بەشدار دەبێت لەو شاندەی هەرێم.

ئامانجی سەرەكی ڕۆشتنی شاندەكەی هەرێم بۆ بەغدا نیشاندانی نیتەپاكی حكومەتی هەرێمە بۆ بەغدا. كە هەرێم ئامادەیە پابەندی هەر ئەركێك بێت كە لە پرۆژەیاسای بودجەی بۆی دیاركراوە لە بەرامبەر ناردنی پشكی هەرێم.

ھەواڵی زیاتر