وەزارەتی ئەوقاف: سووتاندنی قورئان دوورە لە بەھای مرۆڤایەتی

وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان، هەڵوێستی خۆی لەبارەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز لەلایەن پەنابەرێکی عێراقی لە سوێد ئاشکرا کرد و رایگەیاند، ” ئەم رەفتارە دوورە لەبەھای مرۆڤایەتی و دژی بنەماکانی دیموکراسی و پێکەوەیی و ئایندارییە”.

وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان راگەیەنراوێکی لەوبارەوە بڵاوکردەوە و دەڵێت” بە تووندی ئیدانەی بێرێزیکردن و سووتاندنی (قورئانی پیرۆز) دەکەین، کە لە وڵاتی سوێد لەلایەن ھاووڵاتییەک ئەنجامدراوە، ئەم رەفتارە دوورە لەبەھای مرۆڤایەتی و دژی بنەماکانی دیموکراسی و پێکەوەیی و ئایندارییە”.

وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت “پێویستە دەزگا پەیوەندیدارەکان لەو وڵاتە (سوێند)، رێگریی یاسایی لەم شێوە رووداوانە بکەن و بکەری سەرەکیش رووبەڕووی دادگە بکەنەوە”.

ھەواڵی زیاتر