مەسرور بارزانی: سەرکۆنەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز دەکەم

دوای سووتاندنی قورئان لەلایەن پەنابەرێکی عێراقییەوە لە سوێد، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند، سەرکۆنەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز دەکات.

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “سەرکۆنەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز دەکەم. داواکارم هەموو کتێبە ئاسمانییە پیرۆزەکان رێزلێگیراوبن لە هەموو شوێنێک و رێگە بگیرێت لە تێکدانی پێکەوەژیان.”

ھەواڵی زیاتر