ئەمرۆ شەممە ٢٤/٦/٢٠٢٣ ئاسایشی هەولێر دەسگیرکردنی سێ تۆمەتباری ڕاگەیاند کەهەستابوون بە تەقەکردن لەناوشاری هەولێر و بێزار کردنی خەڵک و بڵاو کردنەوەی ساتی تەقەکردنەکانیان لەتۆڕەکۆمەلایەتیەکان.
دەقی بڵاوکراوەکەی ئاسایشی هەولێر:
هێزەکانمان بەردەوامە لەدەستگیر کردنی تۆمەتباران و ئەوکەسانەی کاری ئاژاوەگیری و تاوانی دزیکردن ئەنجام ئەدەن و بونەتەهۆی بێزار کردنی خەڵک.
لەسەر بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لەلایەن هێزەکانمان توانیمان (٣) تۆمەتبار دەستگیر بکەین بەناوەکانی (ز ، أ ،ق)و(ع ،أ ،م )و(ت ،ز ، م )کەهەڵسابون بەئەنجامدانی تاوانی دزی کردنی (ماتۆر سکیل ) و تەقەکردن لەناوشاری هەولێر و بێزار کردنی خەڵک و بڵاو کردنەوەی ساتی تەقەکردنەکانیان لەتۆڕەکۆمەلایەتیەکان.