کەشوهەوای هەرێم گۆڕانکاریی بەسەردادێت 

کەشناسیی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 سەعاتی داهاتووی ئاشکراکرد، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ زیادبوونی خێرای با و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە ، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ زیادبوونی خێرای با و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک، پلەکانی گەرما  نزیک  دەبێتەوە  لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

سبەینێ دووشەممە ئاسمان ساماڵ و  پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک نزم  دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ.

ھەواڵی زیاتر