هەپەگە ئەنجامی شەرێکی گەورەی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند

هەپەگە: لە شەڕێکی کورتخایەنەدا گەریلاکانیان روبەڕوی هێزەکانی تورکیا بونەتەوە و لەئەنجامیشدا سێ گەریلا گیانیان لەدەستداوە و 18 سەربازی تورکیاش کوژراون

هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕاگەیەندراوێکیان بڵاویکردەوە، “رۆژی 15ی 6ی 2023، لە ناوچەی خواکورکی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، گەریلاکانیان روبەڕوی هێزەکانی تورکیا بونەتەوە و لەئەنجامیشدا سێ گەریلا گیانیان لەدەستداوە و 18 سەربازی تورکیاش کوژراون، یەک لەو سەربازانەی کوژراوە فەرماندەیەکی سوپای ئەو وڵاتە بوە”

سەبارەت بە گیان لەدەستدانی گەریلاکانیان ئەوەی خستوڕوو کە گەریلایەک بە ناسناوی سەعید کە دوای چالاکیەکە لە ئەنجامی بۆردومانی سوپای تورکیا بە سەختی بریندار ببو، دواتر گیانی لەدەستداوە، لە کاتی کشانەوەشدا دوو گەریلای دیکە بە ناوەکانی ئامارا و ئازاد گیانیان لەدەستداوە.

هەپەگە باسی لەوەشکردوە، دواتر زانیاری ورد لەبارەی ناسنامەی گەریلاکانیان بۆ رای گشتی بڵاودەکەنەوە کە گیانیان لەدەستداوە.

ھەواڵی زیاتر