وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێک ئاراستەی سەرجەم وەزارەت وفەرمانگەکان دەکات.
لە بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی دا هاتووه بەپەلە سەرجەم ئەو فەرمانگانەی کە سیستەمی ژمێریاری نامەڵبەندی پەیڕەو دەکەن ئاگادار دەکاتەوە کە پێویستە گشت ئەژمێرە بانکییەکان (جاری، بارمتەکان، داهات، داخراو، ئەژمێری تر) لە رێککەوتی 1/1/2023 تا 31/3/2023، لەسەر ئاستی (مدین، دائن، رصید)، شیکار (تحلیل) بکرێت هاوشێوەی ئەو خشتەیەی لە کە لەنووسراوەکەیاندا هاتووە.
ئەوەش خراوەتە روو کە هەر ئەژمێرێکی بانک رصیدی ساڵانی پێشووی تێدابێت، پێویستە گشتی بگەڕێنێتەوە گەنجینەی حکوومەت بە مەرجێک پابەندبوونی دارایی نەبێت، بەپێچەوانەوە دەبێت گشت بەراییەکانی هاوپێچ بکات لەگەڵ تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە.