له‌باره‌ی پێداگیرییه‌كانی پارتی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی ئه‌و حزبه رایده‌گه‌یه‌نێت، بابه‌تی هه‌ڵبژاردن پرسێكی گرنگ و گه‌وره‌یه. ده‌شڵێت: “هه‌ر لایه‌نێك دژی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن بوه‌ستێته‌وه خۆی به‌رپرسیار ده‌بێت”.
ئاری نانه‌كه‌لی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، پارتی جه‌خت له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا ده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها ئاری نانه‌كه‌لی گوتیشی: “پارتی وه‌ك هێزێكی گه‌وره له كوردستان هه‌میشه داوایكردووه هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا بكرێت، له‌پێشوودا چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌نجامداوه بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پرسی هه‌ڵبژاردن”.
ده‌شڵێت: “له ئێستادا هیچ بڕیارێك نییه له‌كه‌ڵ یه‌كێتی كۆببینه‌وه”.
باسی له‌وه‌شكرد، دواكه‌وتنی هه‌ڵبژاردن، كاریگه‌ری بۆسه‌ر نێوبانگی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، هه‌ر لایه‌نێكیش دژی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن بوه‌ستێته‌وه، خۆی به‌رپرسیار ده‌بێت”.
پێشتریش گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، رایگه‌یاندبوو، شاندی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان سەردانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراقی کرد بۆ مەبەستی گفتوگۆکردن دەربارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان. هاوکات راشیگەیاند، كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنەکانی عێراق ئاماده‌یی خۆی نیشانداوه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
هه‌روه‌ها رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیمانگەی ئاشتی ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمه‌ریکا لە واشنتن، گوتبووی: “سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی رژده له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌كاتی خۆیدا”.