ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2023/6/15 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌سه‌ر بانگهێشتى محه‌مه‌د شياع سوودانى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ، له به‌غدا به‌شدارى له ئێواره‌خوانێكدا كرد كه بۆ مير ته‌ميم بن حه‌مه‌د ئال سانى، ميرى قه‌ته‌ر له ميانى كۆتاييهاتنى سه‌ردانى ئهمرۆيدا بۆ به‌غدا ساز كرابوو.
بەپێی ڕاگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، له په‌راوێزى ئێواره‌خوانه‌كه‌دا كه محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى قه‌ته‌رى و عێراقى ئاماده‌ى بوون، نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيرانی عێراق و میری قه‌ته‌ر و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانی عێراق، ده‌رباره‌ى چه‌ند بابه‌تێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش و دۆخى ناوچه‌كه، بيروڕايان گۆڕييهوه.