پێشمەرگە ئۆپەڕاسیۆنێکی کێوماڵ کردنی ئەنجام دا 

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە 

بۆ ڕەواندنەوەی ئەو مەترسیە ئەمنیانەی کە پاشماوەی گروپە تیرۆرستیەکانی داعش لەسەر ناوچەکەو خەڵکی سڤیل دروستیکردوە  هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان ئۆپەڕاسیۆنێکی کێوماڵکردنی لەو ناوچانە ئەنجامدا، کە گومانی هەبوونی مۆڵگە و شوێنی حەوانەوەی تیرۆرستانی لێ دەکرا، 

ئەمڕۆ ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، کاتژمێر (٥٠٠)  لیوای ١٤ی پیادەی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە لەبناری چیای قەرەچوغ  ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵ کردنیان بەسەرکەوتوویی بەکۆتا هێنا. 

لەو ئۆپەڕاسیۆنەدا، (ف١. ف٢ .ف٣)ی لیوای ١٤ی پیادە، کێوماڵی گوندەکانی (گاور، کەنداڵ، گردە شین، ملاکاغا و کەبنک ڕەش)یان لەبناری چیای قەرەچوغ کرد، ئامانجی ئەو ئۆپەڕاسیۆنە لەناوبردنی مۆڵگە و شوێنی حەوانەوەی تیرۆرستان بوو، هاوکات بەرقرارکردن و سەقامگیرکردنی ئەمنیەت وئاسایشی زیاتری ئەو ناوچانە بوو کە گومانی هەبوونی پاشماوەی چەکدارانی داعشی لێدەکرا.

ھەواڵی زیاتر