بەغدا 400 ملیار دیناری نارد؛ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت

وەزارەتی دارایی رایگەیاند، لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٦/١٥ ، بڕی چوار سەد ملیار دینار لە ڕێگای بانکی ڕەشیدو ڕافیدەینەوە گەیشتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

ئاماژەی بەوەش کرد، ڕۆژی یەک شەممە ٢٠٢٣/٦/١٨ بەوەزارەتی تەندروستی دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار دەکرێت.

ھەواڵی زیاتر