وەزاروتی دەرەوەی عێراق ئاگاداری عێراقییەکانی دەرەوە دەکاتەوە

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، داوای لەو عێراقییانەش کردووە کە لە سوودانن، تاوەکو رۆژی یەکشەممە نەچنە ئەو شوێنانەوە کە مەترسی لەسەر ژیانیان دروستدەکات.

رۆژی چوارشەممە 14-06-2023 د. ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بەناوی “بانگەوازی زۆر بەپەلە” کە ئاراستەی عێراقییەکانی سوودانی کردووە، دەڵێت، “لەپێناو گەڕاندنەوەی بەشێکی دیکەی عێراقییەکانی سوودان و لەسەر داوای ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی وەڵامدانەوەی دیپلۆماسیی بەپەلە لە وەزارەتی دەرەوە، داوا لە رەوەندی عێراقی لە سوودان دەکەین، کاژێر 06:00ـی بەیانیی رۆژی یەکشەممەی داهاتوو 18-06-2023، لە فڕۆکەخانەی بۆرتسوودان ئامادەبن بۆئەوەی لە رێگەی فڕۆکەوە بگەڕێندرێنەوە بۆ عێراق.”
 
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، داوای لەو عێراقییانەش کردووە کە لە سوودانن، نەچنە ئەو شوێنانەوە کە مەترسی لەسەر ژیانیان دروستدەکات، داواشی لێکردوون لە کاتی پێویستدا پەیوەندی بەم ژمارە مۆبایلەوە (009647700630600) بکەن.
 
رۆژی 14ی مانگی رابردوو وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، ژمارەی ئەو عێراقییانەی لە سوودانەوە گەڕێندراونەتەوە بۆ عێراق 429 کەس بوون.

ھەواڵی زیاتر