بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە لە هەرێمی كوردستان ٥ڕۆژ دەبن بە پشووی فەرمی.
بەپێی خشتەی پشووەکانی حکومەتی هەرێم، كە لە ماڵپەڕی فەرمی حكومەت بڵاوكراوەتەوە، بەهۆی پشووی جەژنی قوربانەوە، ٤ ڕۆژ لە هەرێمی کوردستان دەبنە پشووی فەرمی، کە ڕۆژەکانی ٢٨ و ٢٩و ٣٠ی٦ لەگەڵ ١ی ٧ دەگرێتەوە.
هاوكات، وەك نەریتی ساڵانە، ڕۆژی عەرەفە (٢٧ی٦) دەبێتە پشووی فەرمی.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە حكومەتی هەرێم تا ئێستا دەستی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ٥ی مووچەخۆران نەكردووە.