کەشناسی هەرێم رایگەیاند، لەمڕۆوە پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزمدەبنەوە.
کەشناسی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەوردا دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما ٢ تاوەکو ٤ پلە نزمدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
باسی لەوەشکردووە، سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور و پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزدەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 36
سلێمانی : 35
دهۆک : 35
کەرکوک : 40
هەڵەبجە : 37
زاخۆ : 37
سۆران : 36
گەرمیان : 42