بڕیار وایه ئه‌مساڵ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت، بەشێک لە لایه‌نه‌كان ئاماده‌كارییان ده‌ستپێكردووه بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه.
ڕۆژنامه‌ی (عراقنا)، له ڕاپۆرتێكی شیكاریدا، ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی دیاریكردووه، كه ده‌بێت به سێیه‌م حیزبی هه‌رێم كوردستان به‌هۆی له‌ده‌ست دانی ده‌نگ و دوو له‌ت بوونی حیزبه‌كه.
دروستكردنی لیست له‌لایه‌ن لاهور جه‌نگییه‌وه، گوزرێكی تره به‌ر ئه‌م حیزبه ده‌كه‌وێت، چونكه لاهور جه‌نگی خاوه‌نه‌ی ئاراسته‌یه‌كی جیاواز و باڵێكی كاریگه‌ری ناو ئه‌م حیزبه‌یه له دوای كۆنگره‌ی كۆتایی یه‌كێتی.
به‌پێی پێشبینییه‌كان، بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه یه‌كێتی ژماره‌ی كورسییه‌كانی بۆ نیوه داده‌به‌زێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی بوونی چه‌ندین ئاراسته و باڵی جیاوازه‌وه.