دامەزراندن دەستپێدەکاتەوە
پەرلەمان بڕیاریدا بە پەسەندکردنی 150 هەزار پلە بەپێی رێژەی دانیشتوان بڕوات، نەک لەسەر خشتەیەکی کاتی، بەڵکو بەشێوەیەکی بەردەوام.
یاسر ئەلحوسێنی، سەرۆکی کوتلەی “ئامال ئەلوەتەنیە” لە لێدوانێکیدا بۆ شەفەق نیوز راگەیاند، لە بودجەدا دەنگ لەسەر بابەتێک دراوە کە بریتییە لە دابەشکردنی 150 هەزار پلەی وەزیفی بەسەر پارێزگاکاندا، ئەمەش بەپێی رێژەی دانیشتوانی هەر پارێزگایەک دەبێت، هۆکاری دەرکردنی ئەم بڕگەیە ئەوەیە کە پارێزگا هەیە دامەزراندنیان کەمە، وەک بابل 26 هەزار پلەی کار، کەربەلا 24 هەزار پلەی کار و هەروەها پارێزگاکانی دیکەش.
ئەمەش لەکاتێکدایە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، 12ی 6ی 2023، پەرلەمانی عیراق دەنگی لەسەر یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵانی 2023، 2024، 2025، دا،
بەهای بودجەی ئەمساڵ 197 ترلیۆن و 828 ملیار دیناری عێراقییە، نزیکەی 152.2 ملیار دۆلارە، بە کۆی گشتی کورتهێنانی بودجە 63 ترلیۆن دینارە.