مەسرور بارزانی: پێشێلکردنی مافەکانمان قبووڵ ناکەین

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا جەختی لەسەر پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور و رێزگرتن لە رێککەوتنەکان کرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (8ـی حوزەیرانی 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەلینا رۆمەناوسکی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، کە ئێرڤن هیکس کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر ئامادەی بوو، گفتوگۆ لەبارەی پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور و رێزگرتن لە رێککەوتنەکان کرا.

تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە بەشی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی، لەمبارەیەوە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دووپاتیکردەوە کە هەموو هەوڵێکمان داوە لە چوارچێوەی دەستوور و لەپێناو پاراستنی ماف وشایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ حکومەتی فيدراڵ بگەینە رێککەوتن، بەڵام پێشێلکردنی مافەکانمان قبول ناکەین.

لەبارەی دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستانیشەوە، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێویستە لە نزیکترین کاتدا، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت .

ھەواڵی زیاتر