تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت

لە سبەینێ دوو شەممەوە بۆ ماوەی چەند رۆژێک، تونێلی دەربەندیخان لە کاتژمێر ٠۸:٠٠ ی شەو تا ٠۷:٠٠ ی بەیانی دادەخرێت بەمەبەستی ڕاکێشانی کێبڵی کارەبا

هاتوچۆی دەربەندیخان دەڵێت، لەکاتی ئاسایی بوونەوەی هاتووچۆ لە تونێلەکەدا دووبارە لە ڕێگەی ماڵپەڕ و پەیجی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگادارتان دەکەین.

تونێلەکە بە رۆژ واتە لە ٠۷:٠٠ ی بەیانی بۆ ٠۸:٠٠ ی شەو کراوە دەبێت و دوای ئەو کاتە تونێلەکە بەربەست دەکرێت، لەو کاتانەی کە تونێلەکە دادەخرێت شۆفێران دەتوانن ڕێگای سەرشاخ بەکاربهێنن.

هاتوچۆی دەربەندیخان راشیگەیاند، بارهەڵگرەکان بەرۆژ دەتوانن تونێلەکە بەکاربهێنن بەڵام لە کاتژمێر ٠۸:٠٠ ی شەو بۆ ٠۷:٠٠ی بەیانی نە ڕێگای سەرشاخ و نە تونێلەکە ناتوانن بەکاربهێنن.

ھەواڵی زیاتر