بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ، سێ تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە زیاتر لە ( پەنجا ) ملیۆن دیناریان دزیوە .
دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، بە فەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە ، بە پێی ماددەی ( ٤٤٣ ) لەیاسای سزادانی عێراقی ٣ تۆمەتباری بەڕەگەز عەرەبیان دەستگیرکردوە، كەهەستاون بە دزینی بڕی ( ٥٦ ) پەنجا و شەش ملیۆن دینار.
راشیگەیاند، سەرجەم تۆمەتباران دانیشتووی شاری ( بغداد )ن و بەمەبەستی گەشتوگوزار ڕویان لە سلێمانی کردبوو، بەناوەکانی:
( ئ ، ج ، ف ) لەدایکبووی ١٩٧١
( م ، م ، ع ) لەدایکبووی ١٩٧٧
( ب ، م ، ل ) لەدایکبووی ١٩٩٨
لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.