بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، سێ داواکراویان دەستگیرکرد کە شەش کەسیان کوشتووە.
هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ، لە بازگەی ( بانیمەقان ) سێ داواکراوی بەڕەگەز عەرەبیان دەستگیرکرد کە لەلایەن دادگاکانی عێراقەوە داواکراوبوون بە پێی ماددەی ( ٤٠٦ ) لە یاسای سزادانی عێراقی ، بە ناوکانی :
( م ، ع ، ح ) لەدایکبووی ١٩٦٢ دانیشتوی ناصریە
( م ، ح ، م ) لەدایکبووی ١٩٩٤ دانیشتوی بەصرە
( أ ، و ، ک ) لەدایکبووی ٢٠٠٠ دانیشتوی ناصریە
تۆمەتباران لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی ( ٦ ) کەسیان کوشتووە و هەڵاتوون و دەیانویست بە ناسنامەی ساختەوە بێنە هەرێمی کوردستان .
لە ئێستادا بە فەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە ، بە ماددەکانی ( ٢٨٩ ، ٢٩٨ ) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و دواتر ڕادەستی دادگای تایبەتمەند دەکرێن .