هاوڵاتیان لەبەردەم مەڵبەندی یەکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان گردبوونەوە

خاوەنی ٣٥ هەزار پارچە زەوی پاش ئەوەی هیچ وەڵامێکی ئەوتۆیان لە شارەوانی سلێمانی دەستنەکەوت، ئێستا چوونەتە بەردەم مەڵبەندی یەکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.

ئەمرۆ سێشەممە ٣٠/٥/٢٠٠٢٣ ژمارەیەک هاووڵاتی لەبەردەم بینای سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی گردبوونەوە، داوا دەکەن شارەوانی ڕێگایان بدات زەوییەکانیان بکەنە خانوو، نوێنەری خاوەن زەوییەکان پاش کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، مامەڵەکانیان لە شارەوانی سلێمانییە، بەڵام دەستی دەستیان پێدەکرێت و هیچ وەڵامێکی کۆتاییان نەدراوەتەوە، ئەوان دەیانەوێت زەویەکانیان بکەن خانوو.

پاش شەڕی داعش، نزیکی ٣٥ هەزار پارچە زەوی بەسەر هێزەکانی پێشمەرگە و دژە تیرۆر دابەشکرا، پاشان کڕین  و فرۆشتن بە زەویەکانەوە کراوە، لە ساڵی ڕابردووەوەش سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی، دروستکردنی خانوو یاخود کڕین و فرۆشتنی بە زەویەکان ڕاگرتووە.

ئەو زەویانە دەکەوینە ماستەرپلانی شارەوە، دەکەوێتە ناوچەکانی تاسڵوجە، خێوەتە، بەکرەجۆ و ڕاپەڕین.

خاوەن زەویەکان پاش ئەوەی هیچ وەڵامێکی ئەوتۆیان لە شارەوانی سلێمانی دەستنەکەوت، ئێستا چوونەتە بەردەم مەڵبەندی یەکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.

ھەواڵی زیاتر