بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی كوردستان، لە بڵاوکراوەیەکدا دوو ئاگادارینامەی تایبەت بە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر راگەیاند.
دەقی ئاگاداریەکان:
١-ئاگاداری هاووڵاتیانی سنوری پارێزگای هەولێر دەکەینەوە لە رێکەوتی(٢٠٢٣/٥/٧) نووسینگەی پاسپۆرتی (١)یەک لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر مامەڵەکردنی (دەرهێنان و نوێکردنەوەی)پاسپۆرت لەم نووسینگەیە رادەگێرێت بە هۆی دانانی ئامێرەکانی کۆمپیوتەر و دانانی سیستەمی پاسپۆرتی نوێ(پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی) تاکو رێکەوتی (٢٠٢٣/٦/٥)،بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەکەین ئەوانەی مامەڵەی پاسپۆرت لەم نووسینگەیە (دەرهێنان و نوێکردنەوەی) پاسپۆرت دەکەن پێویستە سەردانی نووسینگەی پاسپۆرتی (٢)دووی هەولێر بکەن کە دەکەوێتە سەر شەقامی (١٥٠)مەتری لەناو بەێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر،لە کات ژمێر(8:00)ی بەیانی تاکو کات ژمێر (6:00)ی ئێوارە.
٢-داوا لەو هاووڵاتیانە دەکەین ئەوانەی مامەڵەی پاسپۆرتیان کردووە وە ناوەکانیان گەڕاوەتەوە پاسپۆرتەکانیان تەواو بووە پێویستە بە زووترین کات سەردانی نووسینگەی پاسپۆرتی (١)یەک بکەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکانیان لە کات ژمێر (8:00) ی بەیانی تاکو کات ژمێر (3:00)ی دوای نیوەڕۆ لە هەمان شوێنی پێشووی خۆیان کە دەکەوێتە سەر شەقامی (١٢٠)مەتری لە گەڕەکی سەربەستی (٣٢)پارک.