لە هەرێم پلەکانی گەرما گۆڕانکاری بەسەردادێت

ئاراس جه‌بار، شاره‌زای كه‌شوهه‌وا رایگه‌یاند: “سبەی سێشەممە 30/5/2023، ئاسمانی ھەرێمی كوردستان، ساماڵ پەڵەھەور ئەبێت، بەھۆی بەردەوامی باری ناسەقامگیری بەرگەھەوا، لە ھەندێك ناوچەی سنووری پارێزگای سلێمانی و دھۆک و ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای ھەولێر و ئیدارەی راپەرین لە نێوان کاتەکانی ئێوارە و شەو، ئەگەری تاوەبارانی کورتخایه‌ن و چالاکبوونی ھەورەبرووسکە ئەبێت، پلەی گەرما جێگیر ده‌بێت، ھەندێك ناوچەش بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ئەبینێت، خێرایی با، به‌شێوه‌یه‌كی مامناوەند چالاک ئەبێت له‌ نێوان 10 – 25کم/ك، ئاڕاستەی با ناجێگیر دەبێت.

بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌یه‌:-

ھەولێر 35
سلێمانی 32
دھۆک 32
ھەڵەبجە 34
کەرکوک 36
گەرمیان 39

ھەواڵی زیاتر