دەنگدان بە سەرۆککۆماری داهاتووی تورکیا كۆتاییهات

پرۆسەی دەنگدان بە سەرۆککۆماری داهاتووی تورکیا کۆتایی هات و جیاکردنەوەی دەنگەکان دەست پێ دەکات.

لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماردا، رەجەب تەیب ئەردۆغان 49.52٪ی دەنگەکان؛ کەمال کڵچدارئۆغڵو 44.88٪ی دەنگەکان؛ سینان ئۆغان 5.17٪ی دەنگەکان و موحەڕەم ئینجە 0.43٪ی دەنگەکانیان بەدەستهێنا.

بەهۆی ئەوەی هیچکام لە بەربژێرەکان 50+1٪ی دەنگەکانیان نەبردەوە، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی لە نێوان ئەردۆغان و کڵچدارئۆغڵو کەوتە گەڕی دووەم.

چەند کاتژمێرێکی دیکە ئەنجامەکە یەکلایی دەبێتەوە و سەرۆکی داهاتوو ڕادەگەیەنرێت.

ھەواڵی زیاتر