دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو کەسێک بەناوی ئارام عاسی لە شاری کەرکوک کوژرا، ئەمرۆ تاوانباران دەسگیرکران.
درەنگانی شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە چوار کەس کە یەکێکیان ئافرەتە، بە دەمانچەی بێ دەنگ و لەنێو باخەکەی خۆی لە نزیک گوندی سەقزلی بە سێ فیشەک ئارام عاسی تەمەن ٤٠ ساڵ دەکوژن و بەرەو مەلا عەبدوڵلا و حەویجە هەڵدێن، شەوی ڕابردوو پۆلیسی کەرکوک ئەنجامدەرانی تاوانەکەی دەستگیرکرد.
دوێنێ پۆلیسی كەركووك رای گەیاند: “شهوی رابردوو، ئارام عاسی، تەمەن 40 ساڵ، كه بازرگانه و پاڵاوگهی ههیه، بە دەمانچەی بێ دەنگ كوژراوه.”