پارتە تورکمانیەکان: نیگەرانین لەو هەوڵە خراپانەی بۆ تێکدانی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا دەدرێت

پارت و لایەنە سیاسییە تورکمانەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق رایدەگەیەنن “ئێمە وەک پارت و لایەنە سیاسییە تورکمانەکان لە هەرێمی کوردستان، وەک پێکهاتەیەکی سەرەکی ئەم هەرێمە و بەشێک لە دانیشتووانی هەرێمی کوردستان، بەشدارین لە شانازی و دەستکەوتەکانی حکومەتی هەرێمی کورستان و هاوخەمی کۆژانی دانیشتووان و پێکهاتەکانی کوردستان و قەوارەی هەرێمین”.

لە راگەیەنراوەکەیاندا هاتووە “بەهەموو شێوەیەک وەک لە پێشتر پشتگیری ڕێککەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی بەغدامان کرد، ئێستا ئێمە نیگەرانین لەو هەوڵە خراپانەی بۆ تێکدانی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا دەدرێت، دووپاتی دەکەینەوە دەنگمان دەخەینە پاڵ دەنگی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و بەتەواوی پشتگیری بەیاننامەکە دەکەین”.

ھەواڵی زیاتر