ژنێك بەهۆی ‌دزیکردن ده‌ستگیر كرا

بەتۆمەتی دزینی‌ بڕێك پاره‌، ئه‌مڕۆ هه‌ینی لەناو بازاڕی‌ سلێمانی تۆمەتبارێك دەستگیر كرا و دەستیش گیرا بەسەر ئه‌و پاره‌یه‌دا كه‌ دزی بووی‌.

ئەمرۆ هەینی ٢٦/٥/٢٠٢٣ پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: دوای ئەوەی هاووڵاتییه‌ك سكاڵای تۆماركرد كە لەناو بازاڕی‌ شاری سلێمانی‌ بڕێك پاره‌ی‌ لێ دزراوه‌، مەفرەزەكانی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەست پێ كرد.

دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیر بكرێت بەتۆمەتی دزینی‌ بڕێك پاره‌، دەستیش گیرا بەسەر ئه‌و پاره‌یه‌دا كه‌ دزی بووی‌.

سه‌باره‌ت به‌ ژنه‌ دزه‌كه‌، پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ ناوی (چ، أ، ك)ـه‌ و پێشینەی تاوانی هەیە. جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئێستا بە بڕیاری دادوەر و به‌پێی ماده‌ی 446 له ‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و دانی ناوە بە تاوانەكەیدا.

ھەواڵی زیاتر