دوای ئەوە لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەبارەی مادەکانی 14 و 15ی پرۆژەیاسای بودجە کۆبووەوە کە تایبەتن بە پشکی هەرێمی کوردستان، پەرلەمانتارە کوردەکان دانیشتنەکەیان بایکۆت کرد، بەڵام ئەندامەکەی یەکێتی واژۆی لەسەر هەموارەکە کرد کە دژی خەڵکی هەرێمە.
کورد چوار ئەندامی لە لێژنەی دارایی هەیە، دوو پارتی، یەک یەکگرتوو و یەک یەکێتی، کاتێک ئەندامە شیعەکانی لیژنەکە، مادەکانی 14 و 15یان بە دڵی خۆیان هەموارکرد، کورد (پارتی و یەکگرتوو) لە لێژنەکە رازی نەبوون و کۆبوونەوەکەیان جێهێشت، بەڵام نوێنەرەکەی یەکێتی (نەرمین مەعرووف) مایەوە و دەنگی بە هەمووارەکە دا. هەروەها هەرێمی کەمال ئاغا، وەکو سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیش واژۆی کردووە.
هەندێک لە گۆڕانکارییەکان:
- وەزارەتی دارایی عێراق، سەرپەرشتی داهاتی هەرێم دەکات
- دەسەڵاتی خەرجکردنی پشکی هەرێم، دەدرێتە حکومەتی عێراق
- هەموو داهاتی هەرێم بە نەوتی و نانەوتی، بگەڕێتەوە خەزێنەی حکومەتی عێراق