لە پێناو پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتیان و ڕێگریکردن لە کاری نایاسایی ، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوه بە ماددەکانی ( ٤٤٣ ، ٤٤٤ ، ٤٤٦ ) سیانزە کەسیان بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکردووە .
تۆمەتباران لە سنوری قەزای چەمچەماڵ و ناحیەکانی دەوروبەری هەستاون بە دزیکردن لە ماڵان و دوکان و شوێنە گشتیەکان ، هەروەها وەرگرتنی سەرانە لە هاوڵاتیان ، سەرجەم ئەو کەلوپەل و ئامێرانەی دزیویانە پێکهاتبوون لە ( ئۆتۆمۆبێل ، ئاڵتون ، پارە ، مۆبایل ) .
تۆمەتباران دانیشتوی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی خواروو و ناوڕاستی عێراقن ، لە ئێستادا ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە .
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر