پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ لایەنەکان

سەرۆک مەسعود بارزانی ڕایگەیاند، هیوادارم لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بتوانن ناكۆكییە سیاسییەكانیان تێبپەڕێنن بە رۆحێكی نیشتیمانپەروەرانە و برایانە گرفتەكان چارەسەر بكەن.

سەرۆک بارزانی لە 47ـەمین ساڵیادی دەستپێکردنی شۆڕشی گوڵان پەیامێکی بڵاوکردەوە، داوا دەکات لایەنە سیاسییەکان کۆتایی بە ناکۆکییەکانیان بهێنن و دەشڵێت، بەرژەوەندیی كوردستان لەسەرووی هەموو بەرژەوەندییەكی ترە.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، سەرۆک بارزانی باسی شۆڕشی گوڵان دەکات و روونیدەکاتەوە کە “شۆڕشی گوڵان قۆناخێكی هەرە گرنگی بزووتنەوەی رزگاریخوازی كوردستانە و هەڵگری ئەو پەیامە بوو كە سەرباری بوونی پیلانگێڕی و هەڕەشە و بەهێزیی نەیاران و كۆسپی گەورە، بەڵام ئیرادەی بەردەوامی و شۆڕش لە ناخی مرۆڤی كوردستانیدا هەر زیندووە.”

لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانیدا هاتووە، ‘شۆڕشی گوڵان، تەحەداكردنی هەموو ئەو دیكتاتۆر و ستەمكار و دوژمنانە بوو كە وایان مەزندە كردبوو، بە نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول ئیتر تا هەتایە كۆتایی بە شۆڕش و بەرخودانی گەلی كوردستان دێت. بەڵام شۆڕشی گوڵان ئەو خەونەی ناحەزانی لە گۆڕ نا و گەلی كوردستان لە خەباتی خۆی بەردەوام بوو و سەرشۆڕی و شكست بۆ دوژمنان مایەوە.”

ھەواڵی زیاتر