دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی ( ٨ ) بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر ڕادەگەیەنێت
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین گروپێکی بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات .
لەئەنجامی هەڵمەتە بەردەوامەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بۆ دەستگیرکردنی بازرگانانی ماددەی هۆشبەر و بنبڕکردنی ئەو ماددانەی کە دەبنە هۆی زیان گەیاندن بە تاک و کۆمەڵگا وئابوری وڵات ، هەوڵدان بۆ هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان لە کاریگەری و لێکەوتە خراپەکانی بەکارهێنانی ئەو ماددانە .
هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین لە بەرواری ٢٠٢٣/٥/١٥ توانیان گروپێکی بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیربکەن کە دانیشتووی ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستانن و پێکهاتوون لە هەشت کەس هەروەها دەستگیرا بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر لە جۆری ( کریستاڵ ) و ئامڕازەکانی بەکارهێنان و پێوانەکردنی ماددەی هۆشبەر ، لە ئێستادا بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە تۆمەتباران بە ماددەکانی ( ٢٦ ) و ( ٣٠ ) لە یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە .