روونکردنەوەیەک لە نووسینگەی سکرتێری پەرلەمانەوە بۆ رای گشتی

لەدوای بەرێوەچوونی دواین دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی، چەندین لێدوان و هەلسوکەوتی ناشیرین و دوور لە ئەتەکێت و رەوشتی پەرلەمانتاری لەلایەن بەشێک لە ئەندامانی پەرلەمان لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەرامبەر بەرێز سکرتێری پەرلەمان ئەنجامدراوە، لێرەوە بۆ رای گشتی ڕادەگەیێنین کە بەرێز سکرتێری پەرلەمان لە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان ئەرکێکی تەواو یاسایی و پەیرەوی ئەنجام داوە، لەپێناو پاراستنی دامەزراوە دەستوریەکان و پاراستنی هەرێمی کوردستان لە چوونە ناو بۆشایی یاسایی و بەرێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لە کاتی یاسایی خۆییدا، هاوڕا بوە بۆ کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، بۆیە لێدوان و هەلسوکەوتەکانی ئەو ژمارە کەمەی پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی یەکێتی هیچ بەهایەکیان لای سکرتێری پەرلەمان نیە و هیچ کاتێک نابنە لەمپەر لەبەردەم پابەندبوون بە یاسا بەرکارەکان و پاراستنی قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستان.

نووسینگەی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان

ھەواڵی زیاتر