لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستاندا، فراکسیۆنی یەکێتی پشێویان دروست کرد و سەرۆکی پەرلەمان کە یەکێتییە، هەوڵی دواخستنی دانیشتنەکەی دا، بۆ ئەوەی کۆمسیۆن کارا نەکرێتەوە و لە ئەنجامدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەکرێت.
بۆچی یەکێتی نایەوێ هەڵبژاردن بکرێت؟
ئێستا یەکێتی لە سێ رووەوە تووشی کێشەی گەورە بووە، یەکەم: کێشەی ناوخۆی حیزبەکە و دروستبوونی چەندین کوتلە لەناو حیزبەکە. دووەم: جیابوونەوەی لاهور جەنگی و دروستکردنی لیست و حیزبێکی جیاواز. سێیەم: نەبوونی خزمەتگوزاری و ناڕەزایەتی خەڵک لە سنووری سلێمانی و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین.
لەبەر ئەم هۆکارانە، یەکێتی دڵنیایە لەوەی کە ژمارەیە کورسییەکانی زۆر کەمتر دەبێتەوە. بەپێی زانیاریەکانی باڵکێش، لە هەڵبژاردنی داهاتوودا یەکێتی نزیکترین رکابەری لە سلێمانی نەوەی نوێ دەبێت، بۆیە دەیەوێ هەڵبژاردن زیاتر دوابخات.
جێگری سەرۆکی پەرلەمان: هەموو دەرئەنجامەکانی دانیشتنی ئەمڕۆ بەهای یاسایی و پەیڕەوییان دەبێت
رۆژی دووشەممە 22ـی ئایاری 2023ـی پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە و یەکێک لە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە کاراکردنەوەی کۆمسیۆن بوو کە بووە هۆی دروستبوونی گرژییەکی زۆر لەنێو هۆڵی پەرلەمان.
نووسینگەی رۆژنامەوانیی جێگری سەرۆکی پەرلەمان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی “بەرمەبنای دانیشتنی ئاسایی ژمارە چواری رۆژی دووشەممە 22-05-2023 کە سەرۆکی پەرلەمان بە نایاسایی و ناپەیڕەوی هەوڵی کۆتایی پێکهێنانی دا و دانیشتنەکەی جێهێشت، جێگری سەرۆکی پەرلەمان لەژێر رۆشنایی ئەو دەسەڵاتەی کە لە بڕگەی یەکەم لە مادەی 19ـی پەیڕەوی ناوخۆ پێیدراوە لە پیادەکردنی سەرجەم دەسەڵاتەکانی سەرۆک لە کاتی ئامادەنەبوونیدا سەرۆکایەتیی دانیشتنی ئاماژە بۆ کراوی کرد و بە پشتبەستن بە بنەما پەیڕەوییەکان دانیشتنەکەی بەڕێوەبرد.”
لە بڕگەی یەکەم لە مادەی 19ـی پەیڕەوی ناوخۆیی پەرلەمانی کوردستان کە دەسەڵاتەکانی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی دیاریکردووە هاتووە: “پیادەکردنی سەرجەم دەسەڵاتەکانی سەرۆک لەکاتی ئامادەنەبوونیدا.”
لە راگەیەنراوەکەدا کە بەناوی نووسینگەی رۆژنامەوانی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە: “بەو پێیەی کە دانیشتن دەستی پێکردبوو، نیسابی یاسایی دەستەبەر بوو، بەرنامەی کار تەواو یاسایی و پەیڕەویی بوو، بۆیە لەو کاتەدا دەسەڵاتی سەرۆکی پەرلەمان نییە کە بە لێکدانەوەی نایاسایی و ناپەیڕەویی پشت بە بڕگەی سێیەم لە مادەی 18ـی پەیڕەو ببەستێت و دانیشتنەکە دوابخات بەڵکو ئەگەر دواخستن و هەڵپەساردنێک پێویست بوایە، ئەوا بەپێی بڕگەی دووەم لە ماددەی 48 ئەوە دەسەڵاتی دەستەی سەرۆکایەتی دەبوو لەگەڵ رەزامەندی زۆرینەی پەرلەمانی، بەوپێیەش کە زۆرینەی دەستەی سەرۆکایەتی و زۆرینەی پەرلەمانی لەگەڵ بەردەوامبوونی دانیشتنەکەدا. بوو بۆیە چەند خاڵێک رادەگەیەنین.”
یەکەم: هەموو دەرەنجامەکانی ئەو دانیشتنە دوای بەردەوامبوونی بەهای یاسایی و پەیڕەوی خۆیان دەبێت.
دووەم: لەبەرئەوەی سەرۆکی پەرلەمان هۆڵی دانیشتن و باڵەخانەی پەرلەمانیشی بەجێهێشتبوو، بە ئامادەنەبوو هەژمار دەکرێت، بۆیە بەپێی بڕگەی 1ـی مادەی 19ـی پەیڕەو، سەرجەم دەسەڵاتەکانی لەلایەن جێگری سەرۆکی پەرلەمانەوە پیادە دەکرێت و پێویستی بە هیچ تەفویزێک نییە. بۆیە هەموو نووسراوێک بە واژۆی جێگری سەرۆکی پەرلەمان لە بارەی دەرئەنجامەکان