بڕیاری بەقەزاکردنی ناوچەیەکی کوردستان دەرکرا

بە بڕیاری مەسرور بارزانی ناحیەی قوشتەپە کرایە قەزا کە دەکەوێتە سنووری پارێزگای هەولێر.

لە نووسراوێکی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان کە لە 21ـی 05ـی 2023 دەرچووە بە واژووی ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ بڕیاری بەقەزاکردنی قوشتەپە.

وەزارەتی ناوەخۆ لە دەقی نوسراوەکەدا دەلێت: بە فەرمانی  هەرێمی و فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان/ سەرۆک وەزیران سەبارەت بە هێنانەکایەی قەزای قوشتەپە لە سنووری پارێزگای هەولێر، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێمان دراوە بڕیارماندا بە هێنانەکایەی قەزای قوشتەپە لە سنووری پارێزگای هەولێر بە هەمان سنووری ئێستای ناحیەی (قوشتەپە).

ساڵی 1959 قوشتەپە كرایە ناحیە و دووری ناحیەی قوشتەپە لە سەنتەری شاری هەولێر نزیكەی 19 کیلۆمەتر دەبێت، بە هۆی بەرفراوانی قوشتەپە ژمارەیەکی زۆری گوند لە سنووری قوشتەپەیە کە ژمارەیان 58 گوندە و بەسەر 55 كەرتدا دابەشبووە.

ھەواڵی زیاتر