چوار کەس بەهۆی لێدانی هەورەبروسکە گیانیان لەدەستدا
لە دوو شوێنی رۆژهەڵاتی کوردستان چوار کەس بەهۆی لێدانی هەورەبرووسکەوە گیانیان لەدەست داوە.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان رایانگه‌یاند، “بەهۆی ئەو شەپۆلی باران و ههورهبرووسكهیهی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ناوچەکانی کوردستانی گرتەوە، ته‌نیا له 24 كاتژمێری رابردوو لە پارێزگای ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سێ و کەسێکی دیكه‌ش لە شارۆچكه‌ی سەرپێڵی زەهاو، سەر بە پارێزگای کرماشان بەهۆی لێدانی هەورەبرووسکەوە گیانیان لەدەست داوە.