شاندێکی وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری عێراق سەردانی کەمپی مەخمووریان کرد و بڕیاریان دا کامپەکە تێلبەند بکەن و یەک دەروازەی بۆ بهێڵێنەوە، هەروەها تاوەرێکی بڵند لە کامپەکە دادەنێن و بە چەند کامێرایەک تەواوی کامپەکە دەخەنە ژێر چاودێرییەوە.
لە سەردانی ئەمڕۆ شەمەی شاندی وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری عێراق بۆ کەمپی مەخموور، بڕیاردرا جمومجۆڵەکانی نێو کامپەکە و دەرەوەشی کۆنترۆڵ بکەن و تاوەرێکێش دابنێن کە چەندین رادار و کامێرای چاودێریی پێوەیە بۆ ئەوەی جمومۆڵی چەکداری لایەنگرانی پەکەکە کۆنترؤڵ بکەن.
بەپێی زانیاریەکان، ئەمە رێککەوتنی نێوان تورکیا و عێراقە بۆ سنووردارکردنی جموجۆڵی پەکەکە لە باشووری کوردستان و بڕیارە لە شنگالیش جموجۆڵیان سنووردار بکرێت.