ئاراس جه‌بار، شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ و سبه‌ی تاوه‌باران و هه‌وره‌بروسكه به‌رده‌وام ده‌بێ.
راشیگەیاند، لەگەڵ بەردەوامیی دۆخی ناسەقامگیری کەشوھەوا لەناوچە جیاجیاکاندا، بە تایبەت سبه‌ی یه‌كشه‌ممه لە نێوان کاتەکانی بەرەبەیان بۆ پێش نیوەڕۆ تاوەباران و ھەورە بروسکەی چالاک دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەزۆربەی ناوچەکاندا لە کاتەکانی نیوەڕۆ بە دواوە کاریگەریی لاواز دەبێت و تەنیا لەھەندێ ناوچەدا بەتایبەت ناوچە شاخاوییەکان تاوەبارانی کورتخایه‌ن بەردەوام دەبێت، لە کاتەکانی ئێوارەدا بە گشتی کاریگەریی ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەکانمان کۆتایی پێ دێت.