لە چەمچەماڵ بەهۆی هەورە بروسکەوە ئاگرێکی گەورە کەوتەوە

کەمێک پێش ئێستا ئاگرێک لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ کەوتەوە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.

باڵکێش زانیویەتی، ئاگرەکە بەهۆی هەورە بروسکەوە کەوتۆتەوە و زیانی گیانی نەبووە. لەبەر بوونی پووشێکی زۆر ئاگرەکە بەخێرایی تەشەنە دەکات.

ھەواڵی زیاتر