کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بە دۆلار قەدەغەدەکرێ
حکومەتی عێراق کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی بە دۆلار قەدەغەکرد.
جەمالەدین عەبدولڕەزاق، بەڕێوەبەری نەهێشتنی تاوان لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا ڕایگەیاند: پێویستە مامەڵەی ئۆتۆمبێل بە دیناری عێراقی بکرێت و مەفرەزەکانمان بەدواداچون بۆ ئەم بابەتە دەکەن و بەڵێننامەیان بە بازرگانەکان و خاوەن پێشانگاکان پڕکردوەتەوە کڕین و فرۆشتن بە دینار بکەن بۆ ئەوەی بەهای دینار بەرزبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، هەر کەسێك پابەند نەبێت لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەکرێت و بە یاسا مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.