كوڕێک هاوڕێیه‌ كچەکەی به‌ر چه‌قۆ دا

رۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو ١١/٥/٢٠٢٣ کاتژمێر ٩ بەیانی لەبەردەم زانکۆی بەسرە قوتابیەکی کچ درایە بەر چەقۆ.

قوتابییەکی کوڕ دوای ئه‌وه‌ی داوای له‌ كچه‌ قوتابییه‌كی هه‌مان زانكۆ كرد تا هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ بكا و ڕه‌تی كرده‌وه‌، بۆیه‌ به‌ر چه‌قۆیدا و لە ئیستاشدا ژیانی کچەکە له‌ دۆخێكی خراپی ته‌ندروستیدایه‌ و له‌ نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری له‌ژێر چاودێریی چڕدایه‌.

كوڕه‌ قوتابییه‌كە ناوی زیاء عادلە و کچەکەش ناوی زەینەب کەریمە، هەردوو قوتابیەکە لە زانكۆی به‌سڕه‌ دەیانخوێند.

ھەواڵی زیاتر