مه‌كته‌بی سیاسی پارتی پەیامێکی بڵاوکردەوە

مه‌كته‌بی سیاسی پارتی: پشتگیری په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ین و ئاماده‌ین بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان.

ئەمرۆ هەینی ١٢/٥/٢٠٢٣ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: پشتگیری په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی یادگەی نیشتیمانی بارزانی لە بارزان ده‌ربڕی و جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ ئاماده‌ن بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌بێ جیاوازی.

راشیگەیاند: “بە ناوی لایەنگر و ئەندامان و سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە پشتگریی تەواوی خومان بو پەیامی سەرۆک بارزانی دەردەبرین کە دوێنێ لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی یادگەی نیشتمانی بارزانی لە بارزان ئاراستەی خەڵک و لایەنە سیاسییەکانی کرد”.

ئەم پەیامەش دوای ئەوە دێت مەسعود بارزانی دوێنێ پێنجشه‌م له‌ ڕێوڕەسمی کردنەوەی یادگەی نیشتمانی بارزانی لە بارزان په‌یامێكی ئاراستەی خەڵک و لایەنە سیاسییەکانی هه‌رێمی كوردستان كرد و گوتی “داوا له‌ هه‌موو پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌ كوردستانییه‌كان ده‌كه‌م هه‌رچی زووه‌ پێش 18ی ئەو مانگە هەموو بەیەکەوە کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان بکەن،  به‌یه‌كه‌وه‌ دڵسۆزانە باسی گرفتەکان بکەن و چارەسەریان بکەن”.

ھەواڵی زیاتر