وەزارەتی نەوتی عێراق: هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان دەستپێدەکاتەوە

وه‌زیری نه‌وتی عێراق ڕایگه‌یاند: رۆژی شه‌ممه‌ ده‌ست به‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێته‌وه‌.

حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عێراق كه‌ له‌ هه‌مان كاتدا جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانیشه‌ بۆ كاروباری وزه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: كۆمپانیای سۆمۆ به‌ فه‌رمی كۆمپانیای بووتاشی توركی و به‌رپرسانی توركیا ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ كه‌ رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو ڕێكه‌وتی 13/5/2023 ده‌ست به‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌نده‌ری جیهان ده‌كرێته‌وه‌.

حه‌یان عه‌بدولغه‌نی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ سه‌رجه‌م كاره‌كانی گرێبه‌سته‌كانیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌ مه‌به‌ستی به‌بازاڕكردن و فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ته‌واو كردووه و له‌ شه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه‌ ده‌ست هه‌نارده‌كردن و فرۆشتنی ده‌كرێت.‌

ھەواڵی زیاتر