فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: “بردنە دەرەوەی Credit Card, Debt Card قەدەخەیە، چونکە بۆ ساخکردنەوەی پارە بەکارهاتووە”.
رۆژی چوارشەممە، 10-05-2023 فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە راگەیێندراوەێکدا رایگەیاند: “هەر گەشتیارێک دەتوانێت تەنیا دوو کارت بباتە دەرەوە، بە مەرجێک ئەم دوو کارتە بە ناوی خودی گەشتیارەکەوە تۆمارکرابێت لە هەر بانکێک دا، بەدەر لەم رێکارە یاسایی و داراییە، گەشتیار تووشی سزای یاسایی دەبێت”.
ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر گوت: دوای زیادبوونی دیاردەی بردنە دەرەوەی Credit Card, Debt Card بە رێژەیەکی بەرچاو لە فڕۆکەخانەدا، کە تاوەکو ئێستا بە نزیکەیی 2150 کارت دەستی بەسەردا گیراوە، کە لەلایەن گەشتیارانەوە بە مەبەستی بردنە دەرەوەی وڵات بۆ ساخکردنەوەی پارە بەکارهاتووە، بڕیاردراوە هەر گەشتیارێک بۆی نەبێت تەنیا لە دوو کارت زیاتر بباتە دەرەوە.