یادگەی نیشتمانیی بارزانی دەکرێتەوە

بڕیارە سبەی پێنجشەممە یادگەی نیشتمانیی بارزانی لە ناوچەی بارزان لە ڕێورەسمێكی شكۆداردا بە ئامادەبوون و سەرپەرشتیی سەرۆك بارزانی بكرێتەوە، ئەمشەویش بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کورستان، رێورەسمێکی پێشوازی و ئێوارەخوانێک بۆ میوانان و بەشدارانی کردنەوەی مۆزەخانەكە بەڕێوەدەچێت.

بۆ مه‌به‌ستی بەشداریكردن لە كردنەوەی یادگەی نیشتمانیی بارزانی، ژمارەیەکی زۆر میوانی بیانی و وڵاتانی عەرەبی لەلایەن سەرۆک بارزانییەوە بانگهێشتن کراون، نوێنەرانی وڵاتان لە بەغدا و هەولێریش بەشداری رێوڕەسمەکە دەکەن.

ئەمشەویش لە هەولێر، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رێوڕەسمی پێشوازی و ئێوارەخوانێک بۆ میوانان و بەشدارانی کردنەوەی مۆزەخانەی نیشتمانیی بارزانی بەڕێوەدەچێت، کە ڕۆژانی 11 و 12ی ئەم مانگە، بە سەرپەرشتیی سەرۆک مەسعود بارزانی لە بارزان دەکرێتەوە.

ھەواڵی زیاتر