ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی پارێزگای هەولێر

سەبارەت بە بابەتی ڕاگیرانی کەسێک بە ناوی (عەزیمە ئارسون) لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەوڵیر، بە هەموو لایەکی ڕادەگەیەنین کە ناوبراو هەوڵی داوە بە پاسپۆرت وبەڵگەنامەی ساختەی عیراقی لە ڕێگەی فڕۆکەخانەوە ، سەفەری درەوە بکا ولە لایەن پۆلیسی نشینگەی فڕۆکەخانەوە ، بەڵگەنامە ساختەکانی ئاشکراکراوە و پاش لیکۆلینەوە ، دەرکەوتووە کە ناوبراو ، لە لایەن دامەزراوە ئەمنیە فیدڕالیەکانی عیراقەوە داواکراوە ولە سەر داوای ئەوان ڕاگیراو ولیکۆلینەوەی لەگەڵ کراوە و ڕادەستی لایەنی داواکراو لە حکوومەتی فیدڕالی دەکرێتەوە.

ھەواڵی زیاتر